یەکێتی هیوای دوێنێ و خەونێک بۆ ئایندە

شنیار ئەنوەر

٥١ ساڵ لەمەوبەر، کۆمەڵێ گەنجی چاونەترس و پڕ هیواو ئومێد بە سەرکردایەتی مام جەلال، لە چاخانەیەکی دورە وڵات و بە نهێنی پلانی دەستپێکردنەوەی شۆرشیان دەستپێکرد، ئەوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان گەیاندە لوتکەی مەزنی.

ئێستاش گروپێک گەنج لە سەرکردایەتی یەکێتی بە خەونێکی گەورەوە هەنگاو هەنگاو کوردستان بەرەو مەزنی ئەبەن، کاروانەکە بەردەوامە، هەتا ئەم یەکێتیەی مابێت خەون نامرێت، هیوا نامرێت، کوردستان سەرئەکەوێت.