رادیۆکەی کابرای هەڵوێست شکاوە؛ کەس هیچ وێستگەیەکی وەرناگرێت جگە لەو مەزادەی بە ناوی ئۆپۆزسیۆنەوە چەند ساڵە لێی دەخوات، ئەویش ڕووی ڕاستی دەرکەوت. حەرەکەی
ڕادیۆکە ئێکسپایەر بوو!
شنیار ئەنوەر
سیاسەتە دووفاقییەکەتان بەو جۆرە ناکرێت؛ لە لایەک داوای پۆست بکەیت و لە لایەکی دیکە تەواوی میدیای باڵێکی پارتی لە خزمەتتدا بێت. ئەوە هەڵوێستفرۆشییە نەک هەڵوێستوەرگرتن.
پەتپەتێن و ئەمبەروئەوبەرکردن بۆ وەرگرتنی پۆست، کە وەریگریت دۆستمان بیت و کە وەری نەگریت دژمان بیت، ئێکسپایەر بوو.
بەردەوام دەڵێم: سیاسەت بە دەنگی ناڕەزایەتییەوە مەکەن، لە ژێرەوە خەریکی سەفەقات بن و لە سەرەوەش خۆتان ناڕازی پیشان بدەن

