چۆن خاوەنی نەوەی نوێ ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ ماڵی گوندی ئەڵمانی پێ بەڕێوەناچێت؟
شنیار ئەنوەر
نرخی کارەباکەی گرانترینە. یەک خوێندنگەی حوکمی ( گشتی) لەناو گوندی ئەڵمانیدا بونی نیە، کە بەپێی یاسا دەبێت بونی هەبێت. بەڵام خوێندنگەی ئەهلی کردۆتەوە بە پارە.
دوەم: هەرلەناو گوندی ئەڵمانی بنکەی تەندروستی گشتی تێدانیە کە خزمەتی هاوڵاتی بکات.
سێهەم: کارمەندەکانی چاڤیلاند و ئێن ئارتی بەردەوام موچەیان دوائەکەوێت وە لێیان دەبڕدرێت بێ هیچ بنەمایەکی یاسای.. بەڵگەش چەندین شکات ئێستا لە دادگاکان هەیە لەسەر لێبڕینی موچەو دواکەوتنی موچەو دەرکردنیان بەبێ قەرەبوکردنەوە
ئێستا چارەسەرەکەی تۆ چیە؟ کۆنگرەی رۆژنامەوانیە؟ هۆکاری ئەم دۆخە پەرتبونی دەنگەکانە کە هێشتنەوەی پارتیە بە زۆرینەی تۆ ج گەلەوەی لەسەر ئازاری خەڵک و چەواشەی خەڵک دەژیت ناتوانیت کەمترین فشار لەسەر پارتی دروستبکەیت.
وەخەڵک ئێستا روی لە یەکێتیە تا چارەسەربدۆزێتەوە بەڵام تۆ بۆ دڵدانەوەی ئاغاکانت لە هەولێر یەکێتیش دەخەیتە پاڵ پارتی.
خەڵک روی راستەقینەی تۆی باش بۆ دەرکەوتوە کە ج گە لە دەنگەدەنگێک و هاژە هاژو بێهیواکردنی خەڵک یەک چارەسەر پێنیە.