بەبۆنەی ڕیفراندۆمەوە
شنیار ئەنوەر
لە کوردستان دوو بیرکردنەوە هەیە، بیرکردنەوەیەک پێیوایە ئاساییە هەموو چارەنوسی میلەت و بژێوی ژیانی و تەنانەت خاکیش بخرێتە مەترسی بۆ تێرکردنی ویست و حەزە سیاسیەکانی گروپێک، ئەگەر هەموو کورد زیان بکات گرنگ حەزەکەی ئەوان بچێتە سەر.
بیرکردنەوەی دووەم کە یەکێتی تەبەنی ئەکات و لەسەر بناخەی قوتابخانە و حیکمەتی تاڵەبانی بنیاتنراوە باوەری بەوەیە کە نابێت بژێوی خەلک، خاک، ئایندەی گەنجەکانمان بخرێتە قومار و بێ بونی پلانێکی تۆکمە بریاری هەڵەبدرێت.
بۆیە لە ٢٥ ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ نیوەی خاکی کوردستانمان لە دەستدا.
هەوڵ هەبوو لەم ساڵیشدا قەیرانێکی قوڵتر لەگەڵ عێراق دروستبکرێت لەسەر بنەمای وەهم، بەڵام ئەم یەکێتیەی ئێستا بەرچاوی ڕون بو. بۆیە حەکیمانە رێگرییان لە سەرکێشییەکی تر کرد . ئەوە تائێستا بەهۆی کاریگەری سیاسەتی یەکێتی هەنگاو هەنگاو پرسی موچە و نەوت و داهات بەرەو چارەسەری ریشەیی دەروات.

