شاسوار و نرخی کارەبای گوندی ئەڵمانی


شنیار ئەنوەر



نرخی کارەبای پرۆژەی روناکی گرانە بۆ دەوڵەندەکان بەڵام لەوەش گرانتر هەیە، هەر لە گوندی ئەڵمانی وەسڵی کارەبای مۆلیدەی مانگانەت بۆ ئەهێنم ٧٥٠ هەزار بۆ شوقەیەک دوو ملیۆن و ٧٥٠ هەزار بۆ ڤێلاکان و زیاتریش هەیە.

ئێمە لە پەرلەمان یەکێک لە کارەکانمان کارکردن دەبێت بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای (٢٤) کاتژمێری ئەگەر بەرۆکی هاوڵاتیانی گرت وە زۆر بابەتی تر.

پرسیارەکە ئەوەیە، شاسوار خەمی خەلکیەتی یان گیرفانی خۆی کە بەهۆی پرۆژەی روناکی یەوە مۆلیدەکانی گوندی ئەڵمانی لێ ئەسێننەوە کە ١٥ ساڵە دوکەڵی رەش ئەکات بە قورگی ئەو خەلکەیا و کارەبایان بە سێ قات پێ ئەفرۆشێت؟

بێ گومان بازرگانی بێ ویژدان هەمیشە دڵی لە گیرفانی دایە.