قسە هەرزانە، حوکمرانی کاری مەزنەکانە.
شنیار ئەنوەر
ئێمە پرۆژەی سیاسی مان هەیە، بەپێی واقیع مامەڵە دەکەیت، پارتی ئيستا کورسی زیاترە، و خەلکیش دەنگی خۆیان کردوە بە گۆشتی خێر و هەر حزبۆکە چەند کورسیەکیان پێیاوە. بەوەش پارتی بەهێزتر کراوە.
خەلک ئەگەر داوکاری لە یەکێتی هەیە هەموو شتی بۆ بکات، ئەبێت سەرەتا دەنگی پێبدات.
یەکێتی لە شاخ، و لە مێژوو، وە لە شەهید هێندەی هەرچی حزبە لە عێراق خەباتی هەیە، و شکۆی هەیە، شەهیدی هەیە، خاوەن مەوقیفە بەرامبەر کوردی پارچەکانی تر ،و زۆرترین قوربانی داوە، ئێستاش تەنیا لە سنوری یەکێتی فرە حزبی و فرە میدیایی بونی هەیە.
بۆیە یەکێتی بەپێی واقعی خۆی و سەلیقەی سەرکردەکانی کاری زۆر گەورەی کردووە و دەیکات، فەرموو ٣٢ کورسیە بەناو ئۆپۆزسیۆن ١٪ ئەوەی یەکێتی بەرامبەر پارتی پێناکرێت، بە هەموشیانەوە قولاپەی یەکێتی ئەگرن.
پرۆژە خراپەکان هی پارتین (پێشتر باسمکردووە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی لایە)، یەکێتی فشار ئەکات و رایدەگرێت یان گۆرانکاری تێدا ئەکات لەبەرژوەندی خەلک، بەپێی توانای خۆی، بەڵام با ٣٢ کورسیەکەی ئۆپۆزسیۆن برۆن یەک تەنازول بە پارتی بکەن و سەنتێک لە پارەی کارەبا کەمکەنەوە.
لەسەر داوای یەکێتی بەشێک لە پارەی کارەبا کەمکرایەوە و زیاتریش کەم ئەکرێتەوە بزانین خەلک پێی نادرێت، باشە با شاسوار بروات ٢ دینار لەو نرخە کەمبکاتەوە، نا با خۆی لە گوندی ئەڵمانی بەنیوەی ئەو نرخە کارەبا بفرۆشێت.
پارتی حەزەکات نەوت و گرێبەست و شت بەکاربهنینێ بۆ ریکلام، کە بەغدادش کێشە دروست ئەکات هەزار رونکردنەوە ئەنوسن و خۆیان بەدرۆ ئەخەنەوە، بەڵام یەکێتی حزبی واقیع و کردارە، یەکێتی لە ئەمری واقیعدا مامەڵە لەگەڵ غاز دەکات، و کردویەتی بە نیعمەتێک بۆ کوردستان و ٨٠٪ کارەبای کوردستان ئێستا لەو غازە سەرچاوەی گرتوە کە یەکێتی سەرپەرشتی ئەکات، و نەیهێلا و نایەلێت تاڵانفرۆش بکرێت و بەڵکو بۆ ناوخۆ و بەرژوەندی گشتی بەکاردەهێنرێت، بەبێ ئەوەی قەیران لەگەڵ بەغداد دروستبکات.
ئیتر کابرای حاسیبە شکاوەکە و شامسوار و شێخی سەرگەردان بۆ خۆشیرینکردن لای پارتی پەلاماری یەکێتی ئەیەن، کە یەکێتی تاکە قەڵای بەرگریکردنە لە بەرژوەندی گشتی لە ناو حکومەت، تاکە قەڵای بەرگیرکردنیشە لەم بەناو ئۆپۆزسیۆنانە هەتا پارتی لە کونجی زیندانیان نەکات.
با هەموو بەناو ئۆپۆزسیۆن برۆن ١ دینار لە پرۆژەی روناکی بەپارتی کەمبکەنەوە، ئەوکات باسی یەکێتی بکەن.
یەکێتی بە بێ دەنگی و بە دبلۆماسی کاری خۆی ئەکات و حیکمەتی قوتابخانەی تاڵەبانی وایە کە بەرژوەندی گشتیمان پێش بەرژوەندی حزب خستووە.
قسە هەرزانە، حوکمرانی کاری مەزنەکانە.