بێدەنگی بەرامبەر ستەم بژاردە نیە،

شنیار ئەنوەر

گەڕانەوەی ڕوفاتی ١٥٣ شەهیدی ئەنفال لە بیابانە دوورەدەستەکانی باشووری عێراقەوە بۆ باوەشی نیشتمان، واتە گەراندنەوەی نیشتیمان.

 هەر ڕوفاتێک دەگەڕێتەوە،  کەمێک ئارامی

دەبەخشێت بە دڵی کەسوکاری ئەنفالکراوان.

لە هەمان کاتدا، ئەم ڕووداوە بیرخەرەوەی

بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئەخلاقییە بۆ دادپەروەری، بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دۆزینەوەی گۆڕەکانی دیکە، پێشکەشکردنی خزمەتێکی شایستەیە بە بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان.

لە بیرماننەچێت، تا دوایین ڕوفاتی شەهیدێک لە بیابانەکانی عێراقدا بێ‌سەروشوێن بێت و مافی قوربانیانی کەسوکاری ئەنفال پشتگوێ بخرێت، ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقیمان کۆتایی نەهاتوە