جیاوازی بانگهێشتنامەکەی من لەلایەن حزبی کۆمارییەوە لەگەڵ ئەوانی تر چۆن بوو؟
شنیار ئەنوەر
من بە فەرمی حزبی کۆماری بانگهێشتی کردووم، بانگهێشتەکەی من تەنیا بۆ بەشداری ئاسایی نیە، من لە لایەن تیمی تایبەت بۆ ڕۆژی سوێنخواردنی ترەمپ جەی دی ڤانسەوە بانگکراوم، نەک کۆمەڵێ بازرگان و بە پارە وەک ئەوەی لاهور، واتە شێخی سەرگەردان ( لاهور) لەڕێگەی چەند بازرگان و کۆمپانیاوە کە ئێوارە خوانیان ڕێکخستووە نەک ئاهەنگی سوێندخواردنی ترەمپ یان چونە کۆشکی سپی وە بانگهێشتنامەکەی لاهور هیچ پەیوەندی بە کۆشکی سپییەوە نییە.
ئێوارە خوانەکە دوای سوێندخواردنەکە ڕێکدەخرێت، زۆربەیان ترەمپ یان سەرۆکی ئەمریکا هەر ئاگای لێ نیە، هەنێکیشیان سەرۆکی ئەمریکا، دوای سوێنخواردن کاتێک کەم لەو ئیڤێنتانە بەسەردەبات، بەڵام ئیڤێنتی تایبەت نییە بە سوێندخواردنی ترەمپ.
تێبینی: نان خواردنی کۆمەڵێ پارەدارە، هەندێکجار سەرۆک ئەڕوات و هەندێک جار ناڕوات. بەڵام بابەتەکە بازرگانییە و سەدان هەزار دۆلار کۆ دەکرێتەوە بەس بۆ ئەوەی ئەگەر لە دوورەوە ترەمپ ببینن یان نا.
دوەم: ١٨ ئاهەنگی جیاواز بەناوی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی سەرۆک (Inaugural Balls) لە واشنتۆن ساز دەکرێت، یەکێکیان ئەوەیە کە لاهور بڵاوی کردۆتەوە گوایە کۆشکی سپی ڕێکی خستووە، کە درۆیەکی گەورەیە.
هەر وەک زانیارییەکی گشتی، هەر بۆنەیەک کە لە ناو کۆشکی سپی رێک نەخرێت، یان کۆمپانیا سپۆنسەری دەکات یان رێکخراوی ناحکومی بۆ کۆکردنەوەی داهات و ڕاکێشانی داهاتە و سەرۆکی ئەمریکا هەر ئاگای لێییان نیە.
تەنیا یەک ئاهەنگ فەرمی یە، ئەویش کە تیمی ئیناگورەیشنی ترەمپ و ڤانس رێکیان خستووە، ئەوەش هەمان تیمە کە منیان بانگهێشت کردووە.