سەبارەت بە خۆپیشاندانی مامۆستایان

ئەو چیرۆکە تراژیدیە کەی کۆتای دێت؟


من لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، تکایی دنیام لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کرد کە بۆ ئەوەی جارێکی تر نەیەنەوە سەر شەقام، بۆ ئەوەی شاسوارەکان و عەلیەکان بازرگانی بە ئازارەکانیانەوە نەکەن، هەموویان پیشتیوانی یەکێتی بکەن و یەکێتی بکەن بە زۆرینە.

هاوارم کرد، کە ئۆپۆزیسیۆنی ساختە تەنها بێهیوای زیاترتان بۆ دەهێنێت، هاوارم کرد، هێز هێزی دەوێت. هاوارم کرد کە چارەسەری مووچە تەنها بە ڕاگرتنی پارتی و بەهێزکردنی یەکێتی دەکرێت.

هاوارم کرد کە بەس ئەمجارە یەکێتی بکەن بە زۆرینە تا بەیەک واژوو گرفتی مووچە کۆتایی پێبێنن. بەڵام ئێستا دەیبینن، کە ٣٣ کورسیتان داوە بەلایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و داواکاریەکانیشتان هەر ڕووی لە یەکێتیە. وە ئەم ئۆپۆزیسیۆنانە بە ٣٣ کورسیەوە ناتوانن بەسیترین تەنازول بە پارتی بکەن.

تەنها مایکتان بۆ دەگرن و خوێ دەکەن بە برینەکانتانەوە.

بڕیاری هەڵبژاردن باجی هەیە، ئێستا تاکە سەنگەرێک لەبەرامبەر پارتی وەستابێت ئەوا تەنها یەکێتیە.

ئەگەر ئێوە هاوتای کورسیەکانی یەکێتیان هاوتای پارتی بکردایە ، ئێستا پێویست نەبوو لە شەقام بن، ئێستا داواکاری گرنگترو جیاوازترتان دەبوو.

هیوادارم، تێبگەن کە زۆرینەو کەمینە باجی خۆی هەیە.  تاکە هێزێکیش بەکرداربێت وە هێزی هەبێت، خەڵک هانای بۆ دەبات یەکێتیە. بۆیە ئەمە بکەن بە وانەیەک و  کاتی خۆتان بە حزبی بچوک و شەخسەوە بەفیڕۆمەدەن

ئەم چیرۆکە تراژیدیایا کۆتایی نایات تا بڕیاری دروست نەدەن.



شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی سەوز