پیرۆزبێت رۆژی زمانی دایک
زمانی دایک ئەگەر بۆ گەلانی دیکەی دونیا تەنیا ئاماژەیەک بێت بۆ زمان و کولتوری نەتەوەکانیان، بۆ ئێمەی کورد ئەم رۆژە وەبیرهێنانەوەی مێژوویەکی سەختە لە رووبەڕوبوونەوەی ئەو عەقڵیەتانەی کە هەمیشە هەوڵی لەناوبردنی زمان و کولتور و نەتەوە و خاکیان داوین.
لێرەوە بەزمانی پاراو و شیرینی دایک، بەزمانی کوردی دەڵێم « کینە ئەم؟ کوردینەم»
هیوادارم لە پەرلەمانەوە بتوانین بە یاسا پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی و یەکخستن و رۆشنکردنەوەی زاراوەکانی زامن بکەین.
زمانی کوردی، ئێستا بوە بە زمانی تەکنۆلۆژیا و ئامێرە پێشکەوتووەکانی سەردەم.
دووبارە پیرۆزە رۆژی زمانی دایک، پێویستە مرۆڤایەتی شانازی بە کولتوری ئەم زمانەوە بکات کە داگیرکەر و لەناوبەر و هەڕەشە ئامێز نەبووە!
شنیار ئەنوەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٢١/٢/٢٠٢٦

