نامان وەستێنن
شنیار ئەنوەر
نەک لەبەر ئەوەی لەمپەر نیە لەبەردەممان، نەک لەبەر ئەوەی بودجەی زەبەلاحمان هەیە، نەک لەبەر ئەوەی کەناڵی زەبلاحمان هەیە، نا هیچ لەوانەمان نیە،
بەڵکو من بە شانازییەوە بە کلتوری ئەمریکی موحافیزکار گۆشکراوم، بەڵێ بە شانازییەوە من لەگەڵ حزبی کۆماری لە کەمپینی ترەمپ و کەمپینی ویلایەتی ڤێرجینیا، کەمپینی ماڵ بەماڵ، کۆکردنەوەی سەدان هەزار خەلک، رێکخستنی ئیڤێنت و چالاکی مەزن فێرکراوم.
هەمووی بە چەند کەسێک و بە کەمترین بودجە فێرکراون کاری مەزن بکەم،
فێربوم بە تەنیاش بم حزبێکی زەبەلاحی وەک پارتی بەو هەموو بودجە و پارەوە لە ئەمریکا بخەمە گۆشەی بەرگریکردن و پاشەکشەم پێکردن، چونکە ئیرادەیەکی مەزنمان هەیە کە هیچ کەس لە ئێمە بەهێزتر و زیرەکتر نیە، وەک کاک بافڵ وتی ئێمە تەنیا مونافسی خۆمانین، هەموو رۆژێ ئەبێ لە رۆژی پێشتر بەهێزتر و ماندونەناس تر و خەونی مەزنترمان هەبێت.

