بازنەی گەنجانی 222 کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا
ئەمڕۆ سێشەممە، شنیار ئەنوەر بەرپرسی بازنەی گەنجانی 222 لە ئۆفیسی سەرەکیبازنە لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوی ئازادی لاوان (کاک هێمن و کاک گۆران، کاک محەمەد، کاک چێنەر و تاژان خان) و ژمارەیەکی دیکەی لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکە لە شار و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە.
لە دیدارێکی دۆستانە و یەکتییانەدا باسی هەستیاری دۆخەکە و ئەرک و ڕۆڵی گەنجان لە قۆناغی ئێستادا کرا و شنیار ئەنوەر بەوردی تیشکی خستە سەر کارو چالاکییەکانی بازنە و حەماسەتی گەنجان بۆ پێشوازیکردن لە هەڵمەتی 222 .
هاوکات بەگرنگییەوە باسی ڕۆڵ و هەماهەنگی ڕێکخراوی ئازادی لاوانیکرد بۆ تەواوکردنی کارو چالاکییەکانی بازنەی گەنجان و کۆکردنەوەی زۆرترین گەنج لە بەرنامە و پرۆژەکانی 222.
هەڤاڵانی ڕێکخراوی ئازادی لاوانیش بە تێگەیشتن لە ئەرکی ئێستای گەنجان بۆ پێشوازیکردن لە گوڕوتینی گەنجان و کۆبوونەوەیان لە دەوری هەڵمەتی 222 بەڵێنی چڕکردنەوەی هەوڵەکان و سەرخستنی لیستەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان دووپاتکردەوە.
هەڵمەتی 222 بە یەکخستنی توانای گەنجان و پێشوازی گەرمیان لە هەڵمەتەکە بەردەوامە و هێز و توانای گەنجان سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە.

