یەکێتی بەژنانەوە بەهێزە ، ژنان لەگەڵ یەکێتی هێزن


شنیار ئەنوەر


ئەمڕۆ پێنجشەممە ، ٢٣/٤/٢٠٢٦ سەردانی خاتوو رێواز فایەقم کرد کە یەکێکە لە ژنە سەرکردە دیار و کاریگەرەکانی ناو یەکێتی.

بە گەرمی پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی لێپرسراوی مەکتەبی هەڵسەنگاندن و چاودێریكردنی یەکێتیم لێکرد و لە دڵەوە هیوای سەرکەوتنم بۆخواست.


خاتوو رێواز یەکێک بوو لە چالاکترین سەرۆک پەرلەمانەکانی کوردستان کە تا دوا سات سەرکەوتووانە کارەکانی خۆی ئەنجامدا. پێکەوە باسی ئەو ئاڵنگاریی و بەربەستانەشمان کرد کە وەک ئەزموونێکی دەوڵەمەند و سەرکردەیەکی ژن تێیپەڕاندوون.