هەرکات پارتی بیەوێت کابرای ئۆپزسێۆنی ئامادەیە
شنیار ئەنوەر
ستراتیژی پارتی ئەوەیە پەرلەمان بێ نرخ بکات و تەرکیزی خەلک بخاتە سەر بابەتی لابەلا و گرانی نرخی بەنزینی بیربچێتەوە،
بۆ ئەمە پارتی خەلکی بەناو ئۆپۆزسیۆن بەکاردێنێت، هەر ئەوانەی دەستیان بۆ مەسرور بارزانی بەرزکردەوە کە هەموو باج و تاوانێکی کابینەی مەسرور بارزانی بە هەژمار و گرانی نەوت و کارەبا و بەنزین ئەکەوێتە سەر.
خەڵک زۆر هۆشیار ترە تۆ ناتوانی خۆڵ بکەیتە چاوی خەلک، باسی گوناح و حەرام مەکە کاکی بەناو ئۆپۆزسیۆن, ئەوەی زۆرترین گوناح لەسەر ملی بێت تۆی بەناو ئۆپزسێۆنیت. چونکە تۆبویت پشتگیری ئابوری سەربەخۆت کردو حزەبەکەت پێشکەشی پارتی کرد. قابیلە ڤێلاکانی هەولێرت و حزبەکەت بەچی بەرێوە ئەبەیت؟
خەلک تێر بوو لە درۆی بەناو ئۆپۆزسیۆن و هەوڵدان بۆ لەبیربردنەوەی قەیرانەکانی پارتی کە دروستی کردووە، ئەگینا کەناڵی پارتی بۆ بۆ هێرشکردنە سەر پەرلەمان تۆ هەمیشە میوانیانی؟

