گاڵتەکردن بە خەڵک ڕاگرن،

هەژمار نەماوە و تەنیا ناوەکەی ماوە و بۆتە پرۆسەیەکی رۆتینی و بانکی و بانکە عێراقیەکانیش بەشدارە،  ئەویش دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی یەکێتی، ئێستا ئەوەی هەیە تەنیا پرۆسەیەکی رۆتینی و کاریگەری لەسەر هاتن و نەهاتنی موچە نیە لە بەغدادەوە.

گاڵتە بە خەڵک مەکەن مووچەیان پێنادەن و هەڕەشەیان لێدەکەن بەوەی هەژماری من پڕنەکەنەوە مووچەیان دەبڕن !

کام مووچە دەبڕن ؟ ئەوەی کە پێیان نادەن ؟

ئەم گاڵتەکردنە بەژیانی خەڵک ڕابگرن، خەڵک سێ مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، هەڕەشەی چییان لێدەکەن؟

خەڵک لەسەر ئەم ئەم هەرێمه شەهید کراوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە، ئەنفال و  کیمیاباران کراوە شایانی خزمەتکردنە نەک گاڵتەپێکردن !

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان