﴿ وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ﴾

لەسێدارەدانی عەجاج دڵخۆشکردنی ئێمەیەو پەیامێکیشە بۆ دوژمنان

هەواڵی سزادان و لەسێدارەدانی قێزەونترین تاوانباری ئەنفال، عەجاج، بۆ من و خەڵکی کوردستان مایەی دڵخۆشییەکی ئێجگار زۆرە لەبەرئەوەی ئەم بابەتە جگەلەوەی گێڕانەوەی دادپەروەرییە بەرامبەر تاوانێکی کۆمەڵکوژی دژی نەتەوەیەک، هاوکات پەیامێکیشە بۆ دوژمنانی کورد کە یەک بە یەکی ئەو تاوانبارانەی تاوانیان دژی گەلی کورد ئەنجامداوە لە هەر کون و قوشبنێکدا بن دەردۆزرێنەوە و بە توندترین شێوە سزا دەرێن.

ئەم سزادانە دادپەروەریی زەمینی و ئاسمانیشە کە خودا دایناوە.

لەبەرئەوەی عەجاجی خوێنڕێژ زۆر بێ بەزەییانە دڕندانەترین تاوانی دژی ژن و منداڵی کورد ئەنجامداوە، داوادەکەم ئەو تاوانبارە تەنیا لەسەر کەیسەکانی پەیوەندیدار بە کورد رۆحی بکێشرێت و تێکەڵ بە کەیسی تر نەکرێت.

رۆحی ئەنفاکراوان هەمیشە ئاسودەبن و ئەم سزایە نوخشەبێت لە هەموو ئەو تاوانبارانەی دیکە کە رۆژێک لە رۆژان سزای کوردێکیان داوە.

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

١٤/٥/٢٠٢٦