222 لە هەموو شوێنێک
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شنیار ئەنوەر، لێپرسراوی گەنجانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بازنەی سلێمانی، سەردانی کۆمیتەی دووی خەباتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد و لەلایەن بەڕێز مەحمود لێپرسراوی کۆمیتە پێشوازی لێکرا.
لە گوتەیەکدا بۆ گەنجانی سنوورەکە، شنیارئەنوەر ڕایگەیاند، هاوشێوەی قۆناغی سەرەتای دامەزراندنی، ئێستا یەکێتی لە نوێبوونەوە و گەنجبوونەوەدایە و هەڵمەتی 222 گەیشتووەتە هەموو شوێنێکی کوردستان.
شنیار ئەنوەر بە حەماسەتێکی گەنجانە و یەکێتییانەوە باسی لە ڕۆڵی گەنجان کرد لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە مێژوودا دەرکەوتووە هەرکات گەنجان لە دەوری یەکێتی بوون یەکێتی بەهێز بووە و هەرکاتیش یەکێتی بەهێزبووبێت پرۆژەکانی گەنجان و دەرفەتی کار و خوێندن و دامەزراندن لە لوتکەدا بووە.
شنیار ئەنوەر ڕوونیشیکردەوە، حزبەکانی دیکە بە جیاوازی ناوچەگەری پرۆژەکانی گەنجانیان وەستان و گەنجانیان ناچار بە کۆچکردن کرد، بەڵام کاتێک سەرۆکوەزیران یەکێتی بوو زەمالەی خوێندنی بۆ گەنجان دابینکرد و لەبری ڕاوەدونانیان و خنکانیان لە دەریاکاندا بە فڕۆکە بۆ خوێندن ڕەوانی وڵاتانی ڕۆژئاوای دەکردن.
باسی لەوەش کرد، ئێستا گەنجێکی بە سەلیقە و لێهاتووی وەک بافڵ تاڵەبانی سەرکردایەتی نوێبوونەوەی یەکێتی دەکات کە قۆڵی مامجەلالییانە و یەکێتییانەی لێ هەڵکردووە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، لادانی بەرپرسنی شەلاتی و چەکبەدەست و گەندەڵ و پشتیوانیکردنی گەنجان و بەوپەڕی توانایەوە پشتیوانی هەڵمەتی 222 و سەرخستنی گەنجان دەکات.

