لە ئێوە دەنگ و پشتیوانی
لەیەکێتیش خزمەت و ئاوەدانی
شنیار ئەنوەر
پرۆژەی شەقامی (٦٠) مەتری کەلار دەستیپێکردوە و بەمزوانە دەکەوێتە خزمەتی گەرمیانە ئازیزەکان.
پێشتریش بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت ( قوباد تاڵەبانی) درێژترین پردی لە چوارچێوەی رێگای خێرای کەلار دەربەندیخان کردەوە و پرۆژەی دروستکردنی کۆرنیشی کەلاریش لەسەر روباری سیروان لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە، لە کفریش پرۆژەکان و رێگاوبان لە فراوانبون و زیادبوندان.
یەکێتی حزبێکی بەوەفا و کوردستانی یە، لە هەڵبژاردنی پێشوو بەشێکی باش لە دەنگدەران پاداشتی هەڵوێست و بریارەکانی یەکێتیان دایەوە، یەکێتیش بە پرۆژە و ئاوەدانی وەڵام دەداتەوە، لە گەرمیانەوە بۆ هەڵبەجە و شارەزور، پاشان سلێمانی و رانیە و بەرەو کۆیە.
دڵخۆشم خەلک لەو راستیە گەشتووە کە تاکە رێگەی ئاوەدانی و گەڕانەوەی خۆشگوزەرانی دروستبونی باڵانسی هێز و زۆرینەبونی یەکێتی یە، نەک هیوا هەڵچنین بە دوکانی سیاسی و کۆمەڵێک حزبی پشت پەیجە ساختەکان.
ئاوایە ئاوەدانی و وەفا، ئاوایە یەکێتی.