بەرەو هەڵبژاردن ئەڕۆین و شاسوار بەردەوامە لە بازرگانی بە ئازارەکانی خەڵک لەبری چارەسەر

شنیار ئەنوەر

‏‎گوزەرانی خەڵک بەدەست پارتیەوە لە دۆخێکی خراپدایا. کە لە ٪٩٧ ی نەوتی کوردستان لە سنووری هەولێرو دهۆکە. بزانم خوشکی کابرای چاڤیلاند بۆ ناچێت لە دڵی حزبی قەیران و حزبی شەڕ کە پارتیە کۆنگرەکەی بکات، ئەگەر ئەم نوزە نوزە بۆ ئەوەنیە کە خوێ بە برینەکانی خەڵکەوە بکات و کەمپینی پێشەوەختە لەسەرحسابی مووچەخۆران دەست پێبکات..

‏‎خەڵک پەرلەمانتاری نەناردوە بۆ بەغداد ببێتە پەیامنێر، خوشکی خاوەنی نەوەی نوێ چوار ساڵە لە بەغدادە، جگە لە قیڕە قیڕ و خۆ عەرزکردن یەک دەسکەوتی نەبووە بۆ خەڵکی کوردستان، ئێستا دوو مانگە مووچە نەهاتووە شاسوار و خوشکەکەی بونەتە پەیامنێر و تەنها هەواڵ ئەگوازنەوە لەبری ئەوەی یەک چارەسەریان بۆ خەڵک پێبێت.

‏‎من پێشتریش باسمکردووە، شاسوار و خوشکەکەی لەسەر ئازاری خەڵکی ئەژین، حزبی دەسکەوت و کردار نین، ئەوان (٩) پەرلەمانتاریان لە بەغداد بووە بزانم نۆ دەسکەوتم پێبڵێن کە بۆ خەڵکیان هێناوە.

‏‎ئێستا هەڵبژاردن نزیک بۆتەوە ئیتر خوشکی شاسوار کە سێبارە خۆی کاندیدکردۆتەوە بۆ یەکەم جار لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ ئەمە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانەیەتی لە سلێمانی، لەبری خستنەڕووی چارەسەر بۆتە پەیامنێری نوسینگەی سودانی و خوێ ئەکات بە برینەکانی خەلک و کۆمەڵێ زانیاری ناڕاست بڵاو ئەکاتەوە.

‏‎خەڵکی کوردستان ئەزانن کە کێشەکە نەوتە و نەوتیش لای پارتی یە و پارتیش هێزی شەڕە و بەردەوام دەیەوێت قەیران دروستبکات چونکە لە ئاشتیدا گەشە ناکات.

‏‎خەڵک دەبێت بپرسن کە خوشکی شاسوار سێ بارە کاندیدە ، چوار ساڵە لە کوێ یە و وا ئێستا بیری سلێمانی کەوتۆتەوە فرمێسکی تیمساحی بۆ مووچەخۆران دەڕێژێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ.

پەرلەمانتارێکتان  لە دهۆک،  پارتی پەلاماری ئەدات. لەبری ئەوەی کۆنگرەکەت لە هەولێر یان دهۆک بکردایا هاتوویت لەسەر قەوانە کۆنەکانتان بەردەوامن.

‏‎پارتی و شاسوار دوو ڕووی  یەکدراون، پارتی لەسەر قەیران و ئاژاوە ئەژی، شاسوار لەسەر ئازاری خەڵکی، دڵنیام خەڵکی ئەم دوو ڕوویە و فێڵکردنە ناهێڵێت بەسەرتاندا تێپەڕێت هەردوولاتان بەنەفرەت دەکرێن. .