فییکەی پاراستن وازحە

شانازیە پاراستنێک بتوانێت سەرۆکی پاراستنێک بەرێتە دادگا

شنیار ئەنوەر

کاتی خۆی من لە ئەمریکاوە سەری سەرۆکەکەیانم پانکردەوە و بردمە دادگا، تەنانەت تکاو و سوڵح نەما نەیەکەن و بە تموحی ملیۆنان دۆلار نەیانتوانی ڕازیمبکەن، ئێستاش لە کوردستانەوە هەفتە و مانگ نەبووە لەسەر قسەی هەڵیتو پەڵیت بە یەکێتی، سەرکردەکانی پارتی و خودی مەسرور بارزانی دارکاری رۆژنامەوانی نەکەم، منەتم بە کەسیش نیە بۆ ئەو قسانە و بەڵگەکانم شاهیدن، بە ئێستاشەوە ئەوانەی بەرونی و راشکاوی روبەروی مەسرور و پاراستن ئەبنەوە لە پەنجەکانی یەک دەست تێناپەرن، من خۆم بەسەر مەشقی ئەوانە ئەزانم.

جا پاراستن کاتی خۆی بە خودی مەسروریشەوە هەتا گەشتە بەیاننامەی حکومەت چیرۆکی خەیاڵاوی و ناو باسی وەهمی وایان دەهێنا ، ئەمەش بەهەمان ئاوازی دەرجە یەکی پارتی ئەدوێت: بەزاتی خوا ئێستاش نازانم کێ کێ یە لە ناو پارتی، مەسرور و براکانی و باوکی ئەناسم، هەر نازانم لە ناو پارتی کێ پۆستی چییە، چونکە من تەنها سەری مارەکە پان ئەکەمەوە.

جا فەرخە پاراستنێک، کە لەسەر حسابی یەکێتی و خەلکی یەکێتی لە هەولێر کراوە بە وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە.  بە دێرێک لەسەر تیمی یەکێتی و خودی قوباد تاڵەبانی لەپای ئەو هەموو پەلامارەی پارتی نەهاتۆتەجواب، هاتووە چیرۆکە وەهمیەکانی پاراستنم پێ ئەفرۆشێتەوە، ئەو چیرۆکانەی سەرۆکەکەیانم لەسەری تەمێکرد و ئێستا ئازایەتیان نیە بەناوی خۆیەوە ئەم درۆیانە بڵاو بکەنەوە کۆمەڵێک گەرای پاراستن ئەنێرن.

بەزاتی ئەو خوایە ٩٩٪ بەرپرسەکانی پارتی نازانم کێن و لەسەرجادە بیان بینم نایاناسم، ئینجا وەرە گەراکانئ پاراستن باسی ناوی وا ئەکا کە خۆی مامەڵەی هەیە لەگەڵیان بۆیە باشیان ئەناسێ لە خەویش ناوم نەبیستون.

بۆیە با رون بێت، پاراستن و گەراکانی لە هەرکوێەک بن من وەک دوژمن و خانەی شێرپەنجە روبەرویان ئەبمەوە، تەبعەن ئەوەی بەرژەوەندی لەگەڵ پاراستن هەبێت ئازایەتی ئەوەی نیە لەگەڵ من دەرکەوێت، ئەوەش شانازییە.