هەڵبژاردن ململانێ و ڕکابەرییە بۆ خزمەتکردنی خەلک نەک فریودان و خۆشاردنەوە لە پەنای دین،

شنیار ئەنوەر

٢٢٢ لە رکابەری ناترسێت و باوەڕی پێی هەیە، بەڵام تۆمەت و شکاندن، خۆهەڵواسین بە دین و کولتور بۆ لێدانی  ئەوانی تر ساختەچێتیە، چونکە دین و کولتور خاڵی هاوبەشی هەموومانە، دین ئەرکێک و گرێبەستێکی رۆحی نێوان خودا و مرۆڤە، سیاسەت و هەڵبژاردن پرۆژە و ستراتیژە، دروستکردنی ئایندەیە بۆ گەنجان، گەرەنتیکردنی موچە و قوتی خەلکە، شەرە لە هۆڵەکانی سیاسەت و دبلۆماسییەت.

ئەوانەی لە سیاسەت دا دۆراون و هیچیان پێ نیە بۆ خەلک، دەیانەوێت لە پەنای دیندا شکستەکانیان بشارنەوە، بەر نەفرەتی خودا و پاشان خەلکیش دەکەون.