یاسا سەروەری بۆ هەموانە و چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەت ئەبێت


شنیار ئەنوەر


دوێنێ شەو شاری سلێمانی روداوێکی جێبەجێکردنی یاسای بەخۆیەوە بینی، کە تێیدا چەند داواکراوێکی دادگا لەژێر سێبەری حزب و سیاسەت و هێزی چەکدار رەتیانکردەوە بە ئاشتیانە خۆیان رادەست بکەن، بەو هۆیەشەوە سێ کەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان شەهید بوون، من لێرەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکاریان و هاورێکانیان دەکەم، ماندونەبونیش لە هاورێکانیان لە هێزە ئەمنیەکان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی بریاری دادگا و پاککردنەوەی شار لە دیاردەی میلیشیای و یاخیبون لە یاسا، دواجاریش دادگا بریار دەدات چارەنوسی ئەم کەسانە چی دەبێت و لەمە بەدوا چەک بەتەنیا لەدەستی دەوڵەت ئەبێت و فەرمانەکانی دادگا بەسەر هەمواندا جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو کە پرۆسەی ئەمنی یە بەو پەری شەفافی و لەبەرچاوی میدیاکان جێبەجێکرا و بە پیشەییانە کارامەییانە هێزە ئەمنیەکان لە کورترین ماوەدا کۆتاییان بە پرۆسەیەکی ئالۆز و پر مەترسی هێنا و یاسا سەرکەوت بەسەر میلیشیا و گروپی مافیاگەری و “شەقاوەیی” سیاسی.



ئارام و ئاوەدان بێت سلێمانی و کوردستان، سەرکەوتن بۆ یاسا و سەروەری یاسا.