کاک بەڵێن گیان، هەواڵی کۆچت وەک تیشکێکی گڕسووتێنەر دڵمی تاساند،
کاک بەڵێنی شاعیر، کاک بەڵێنی نیشتیمان پەروەر.
بەدڵتەنگیەکی زۆرەوە ئەمە دەنوسم. تۆ تەنها هاوڕێیەک نەبوییت، بەڵکو شاعیرێکی نازدار، رۆژنامەنوسێکی بەتوانا و نیشتیمانپەروەرێکی سەرسەخت بویت. لەگەڵ ئەوەشدا، چەند هاوڕێیەکی وەفادارو باشبویت کە لە هەموو ساتە خۆش و ناخۆشەکاندا لە تەنیشتمەوە بویت. کاتێک لە ئەمەریکا بوم، بەردەوام هەواڵت دەپرسیم کە لە کوردستانیش بوم هەرگیز پەیوەندیت نەدەبڕی.
کۆچەکەت هێندە سەختە، زمان و دەست و جەستە دەلەرزێنن. لەخوای گەورە داواکارم سەبوری دو کچە جوانەکەت و خێزان و بنەماڵەکەت و خوێنەرات و هەمومان بداتەوە.
شنیار ئەنوەر
٣٠/٣/٢٠٢٥