وتەکانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد کە بۆ شەهید بونی باپیرم جەلیل سوسێی نوسیوە:
“ ١- ھەڤاڵ جەلیلە شەھید وەک ئەوان
خۆی کوتا بو ناو ئوتومبیلەکان
٥٢- بۆداگرتنی تەقەمەنی و چەک
ڕاگوێز کردنی سندوقە فیشەک
٥٣- دەست و برد کرا لە گواستنەوەیان
نەوەکا دوژمن بێتەوە سەریان
٥٤- لە پڕ دیاری دا تانکی زریە پۆش
کە بۆ یارمەتی ئەھات بە پەرۆش
٥٥- پئشمەرگەش ورد ورد ئەکشێتەوە
تا لەچاو ون بێت نەبینرێتەوە
٥٦- ئەوا سەیر ئەکەن جەلیلیان کەمە
بەبێ ئەو رۆیشتن دیارە ستەمە
٥٧- ئینجە ھێزێکیان لێ گەڕایەوە
ھاواریان لێکرد جوابی دایەوە
٥٨- لەناو ئۆتۆمبێل نەھاتبوە خوارێ
تا چەکەکانی کێش کرد بە جارێ
٥٩- گەینە نزیک تانکەکان
پێشمەرگە و جەلیل بۆ دواوە کشان
٦٠ - دوژمن بینینی کە ئەکشانەوە
دۆشکەی خستە کار لە دوایانەوە
٦١- بوبە تەپوتۆز چاو چاو نابینێ
دوژمن ئەیەوێ تۆڵە بسێنێ
٦٢- دای گرت پێ شوو بەردەمیان
وە ھات
٦٣- نەگیرا جەلیل ڕۆڵەی بلیمەت
فیشەکی دۆشکەش سەری کرد دوو لەت
٦٤- گیانی ڕۆی بۆلای شەھیدانی کورد
ئەوانەی بۆ کورد خۆیان بەخت کرد
٦٥- تەرمیان دەرباز کرد بۆ شوێنی پەنا
نەکا دوژمن دەستی پێ بگا
٦٦- ھەفاڵ بەو گیانە بەو بیر و ھەستە
سوێند بەو ئامانجەی لامان مەبەستە
٦٧- سوێند بەو زامەی کرایە سەرت
بەبڕوای پاکی جەستەی گەوھەرت
٦٨- بەئاھو ناڵەی دایکی جەرگ سوتاو
تکەی فرمێسکی ئاڵە وەک خوێناو
٦٩- بۆتۆو ئەوانەی خاوەن خەباتن
بەیانی ڕێگای گەل و وڵاتن
٧٠- ناوتان ھەرگیز بیر ناچێنەوە
تاکو دە ھێندە ناسڕێتەوە”

