سەردانی ئەختەر خان، زیندانی سیاسی و خاوەنی یەکێک لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان

شنیار ئەنوەر

 وەک بەشێک لە ئەرک و بەرپرسیارێتی لەگەڵ بەشێک لە تیمی چالاکییەکانی بازنەی گەنجانی 222 سەردانی خاتوو (ئەختەر احمد عزیز) مان کرد لە شاری سلێمانی.

 ئەم خاتوونە خاوەنی چیرۆکێکی ئێجگار سەرنجڕاکێشە و تەنیا سەردان و بەسەرکردنەوەی قەرەبووی ئازار و مەینەتییەکانی ناکاتەوە.

خاتوو ئەختەر ژنە پێشمەرگەیەکە و لەگەڵ هاوسەرەکەی چەکی شۆڕش و کوردایەتی لەناو ڕیزەکانی یەکێتی لەشان کردووە، بینین و بەسەرکردنەوەی یەکێک بوو لەو دیدارانەی کە ئاسودە و دڵخۆشیکردم.

جگەلەوە خاتوو ئەختەر زیندانی سیاسی بوە و کچێکی لە بەندینخانە لە دایک بوە ناوی  ناوە بەندی ،،

برایەکی ئەختەر خان شەهیدە،  هاوسەرەکەی کارگێڕی کۆمەڵایەتی بوە ناوی  عەمید قانعە فەرماندە بوە لە مەفرەزە سەرەتاییەکانی شاخ لەگەل مام جەلال.

ئەختەر خان هەر لە گەنجیەوە لە ناو حیزبا بوە و لە کاتی هەڵبژاردنەکان زۆر هاوکار بوە و پیشتر لە شاخ بوە لەگەڵ هاوسەرەکەی خزمەتی پێشمەرگەیان کردووە.

  بەسەرهات و گێڕانەوەکانی گەڕانیومە بۆ هەمان ئازاری بنەماڵەکەم، کە هیچ ماڵێک نیە لەم کوردستانەدا، شەهیدو قوربانی نەدابێت.

هەمومان، قەرزاری خزمەتی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدانین.