سیاسەتی عەقڵانی
شنیار ئەنوەر
ئامانجی ئۆجەلان و پ-ک-کە بەردەوامی دان نیە بە شەر، شەر و چەک وەسیلە بوو، ئامانجەکە ئاشتی و داننان بوو بە پرسی کورد و کۆتایی هاتن بە ئینکاریکردن لە مافەکانی کورد.
یەکێتیش لە کوردستان هەمان سیاسەتی عەقڵانی هەیە کە سیاسەتی تاڵەبانیزمە، ئەویش رێگەنەدەن ناعەقلانی بوون ئامانجەکانمان لە بیربباتەوە، بۆیە یەکێتی دەکرێت ستراتیژ بگورێت بەڵام هەرگیز ئامانجەکانی ناگۆرێت کە ئەویش کوردستانێکی ئازاد و خۆشگوزەرانە، جیابونەوە و گەلەکۆمە لە یەکێتی کراوە دابەش بووە باڵ و ماڵی لێ جیابۆتەوە بەڵام خۆی گونجاندووە و هەستاوەتەوە هەرگیز لە ناوناچێت و هەڵدەستێتەوە.
ئەمەش سیحری مانەوە و هەستانەوە و بەهێزی و لە بن نەهاتنی هێزی یەکێتی یە.