جەژنتان پیرۆزبێت

کوردستانیانی ئەزیز،

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم، لەخوای گەورە داواکارم نوێژ و ڕۆژوو و پەرستشتان لەم مانگەدا قبوڵبوبێت.

سوپاسگوزارم کە ئەم مانگە دەرفەتی پێداین لەچەند ئێوارەخوانێکدا لەگەڵ بەشێک لەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ناوچەی پارێزگای سلێمانی دابنیشین، لەنزیکەوە گوێبیستی داواکاریی و کێشەکانیان بووم، ئینشائەڵا داخوازی ئەوان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەینە هەوێنی کار و پرۆژەکانی ئایندەمان لە پەرلەمانی کوردستان.

نیشتیمانێکی ئاوەدان وە بەهێزکردنەوەی کوردستان ئامانجمانە.

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان/ فراکسیۆنی سەوز