شاسوار تینوی خوێنە
شنیار ئەنوەر
شاسوار کەناڵەکەی لەسەر خوێنی شەهیدانی ١٧ شوبات بنیات ناوە، ئەو خوێن رشتن و کوشتن نەبێت، ئەو خەلک ئازاری نەبێت ناتوانێ بەردەوام بێت. ئەو نزیکترین کەسی خۆی کە دکتۆر کازم بوو خستە ناو یارییەک و ژیانی خستە لێواری مەرگ و سەری خۆی هەڵگرت، ئێستاش تینوی خوێنی ڕێژوانێکی تر و سەربڕینی کازمێکی ترە هەتا خۆی زیاتر پێگەورەتر بکات.
ئەو دەیەوێت کەناڵەکەی بەردەوام
مردن و شەهیدبوونی خەڵک هەبێت هەتا بینەری زۆر بێت، ئەو ئامادەیە پەرلەمانتارەکانی کە زۆربەی کوڕ و کچی خەڵکی فەقیرن، بخاتە بەر لولەی تفەنگ و هەتا لەسەر خوێنەکەیان بازرگانی بکات.
بەڵام نە خۆی و نە خوشکەکەی کە ٢٧ هەزار دەنگی خەڵکی ڕانیەی بردووە، ئامادە نین ژیانی خۆیان بخەنە مەترسی. بزانە لەوڕۆژەوە مانگرتووەکان لە خێمەدان توانیویەتی چارەسەرێکی پێبێت؟ تەنیا دۆعای مردنییان ئەکات هەتا بیکاتە مادەی هەواڵی.
شاسوار کوا خوشکەکەت؟ بۆ لە پێشی خۆپیشاندانەکان نەبوو؟ ئەو جۆرە میکرۆبانە هۆکاری تێکدانی خەباتی مەدەنی و بازرگانیکردنن بە ئازاری خەڵکەوە، ئەگینا ئەو هەرگیز دەستبەرداری خۆشگوزەرانی خۆی نابێت بۆ یەک ڕۆژیش.
ئەو ئێستا کە ئەبینێت یەکێتی پێشەنگی داواکانی خەڵکە و سەرۆکی یەکێتی و پەرلەمانتارەکانی ئازایانە لەگەڵ مانگرتووەکانن، شێت بووە و تینوی خوێنە، لای ئەو پەرلەمانتارەکانی تەنیا ئەکتەرێکن و بەکاریان دێنێت، هەر وەک چۆن دکتۆر کازمی نزیکی مەرگ کردەوە.