بەرز و پیرۆزبێت یادی 31 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە بەشداریمان کرد لە مەڕاسیمی پیرۆزکردنی یادی 31 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان.
بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵەکە دەكەم و هیوادارم ئەم یادە ببێتەهۆی بەدیهێنانی تەواوی داواو خواستەكانی كورتەباڵاكان لەكوردستاندا.
بە شانازییەوە پێشتر لە چەند وێستگەیەکدا هاوکارییان بووم و ئەمڕۆش جارێکی دیکە لەنزیکەوە پێم ڕاگەیاندن ئەوەندەی پێمدەکرێت ئامادەم بۆ هاوکاریکردن و گەیاندنی داوا ڕەواکانیان.
هەر بەو بۆنەیەوە جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی كاری رێكخراوەییان دەكەمەوە لەپێناو چەسپاندنی مافەكانیان لەچوارچێوەی یاسادا، هەروەها یەكدەنگی و هاوهەڵویستیان بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانیان گرنگ و پێویستە.
دوبارە پیرۆزبێت یادی 31 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان.
شنیار ئەنوەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

