ئەمڕۆ پێنجشەممە، شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و لێپرسراوی بازنەی گەنجانی سلێمانی پێشوازی لە هەریەک لە هەڤاڵ

لاوەند نەوزاد

کۆچەر حاجی عوسمان میرەولی، ئەندام مەڵبەندی سلیمانی بەشی گەنجان

کاک پشکۆ بابانی،

نوردەینی پێشمەرگەو

محمد بازیانی کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە چالاکییەکانی هەڵمەتی 222 و پێشوازی گەرمی گەنجان لە هەڵمەتەکە کرا.

شنیار ئەنوەر بە گەشبینییەوە باسی لە پەرۆشی گەنجان بۆ گۆڕانکاری و هەنگاونان بەرەو ئایندەیەکی گەشکرد بە ڕابەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

جەختیکردەوە، هاوشێوەی قۆناغە سەرەتاییەکانی دامەزراندنی، ئێستا یەکێتی گەنج بووەتەوە و گەنجان لە پێگەی سەرکردایەتی و خاڵی بڕیاردانی یەکێتیدان.

لەبەرامبەردا شاندی میوان پشتیوانی تەواوەتی ئۆرگانەکانی یەکێتییان بۆ بازنەی گەنجان و هەڵمەتی 222 دووپاتکردەوە و چالاکی و کاری مۆدێرنانەی هەڵمەتەکەیان بەرز نرخاند.