ویستی خەڵک ئەوە بو تا لە کرێچی رزگاریان بێت کەچی بون بە کرێچی کارەبای ٢٤ کاتژمێری 


شنیار ئەنوەر 


خەڵک هەیە چەندین ساڵە هەوڵی داوە ببێتە خاوەنی خانووی خۆی تا پارەی کرێ نەدات، بەڵام ئێستا بووەتە کرێچیی کارەبای ٢٤ کاتژمێری. ٣٠٠،٠٠٠ دینار پارەی کرێی خانووە، نەک کارەبا!


ناکرێت حکومەت هەرچۆنی بوێت نرخ بۆ کارەبا دابنێت. لەگەڵ چالاکبوونەوەی پەرلەمان، ئێمە کاردەکەین بۆ بەداداچون لەو گرێبەستانەی کە کارەبای ٢٤ کاتژمێریی کردویەتی — کەی و چۆن ئەم گرێبەستانە واژووکراون؟


پەرلەمانی کوردستان دەبێت بە یاسا نرخی کارەبا دیاری بکات، بەشێوەیەک لەگەڵ بژێوی ژیانی هاوڵاتیان بگونجێت. ناکرێت حکومەت، بێگەرانەوە بۆ خەڵک و پەرلەمان بەم شێوەیە نرخ دابنێت لەسەر کارەبا کە تەنها لەگەڵ بەرژەوەندی کۆمپانیاکانیان بێت، نەک بەرژەوەندی خەڵک.