چیرۆکێکی حەقیقی، بۆ “ کەناڵە درۆزنەکەی مەسرور بارزانی”
شنیار ئەنوەر
کەناڵە چەواشە درۆنەکەی مەسرور بارزانی بەناوی ئاڤا، دەزانن بنەماکەی لەسەر چی دروست بوە؟ “دژایەتیکردنی سلێمانی”.
ئەمڕۆ، کچێکی شارە حەیاتەکە، پەیوەندی پێوەکردم وتی بەنیازبوم ببم بە پێشکەشکار لەکەناڵی ئاڤا، وتی شنیار خان دەزانی چیان پێوتم لە کاتی چاوپێکەوتندا دەبێت “ زۆر باسی سلێمانی بکەیت” وتی نەمتوانی لە شارێک کە گەورەبوم، کە پڕە لە ئارامی و ئازادی قبوڵی ئەوە بکەم لەکەناڵێک کاربکەم کە دژایەتی نیشتیمانەکەی خۆی بکات.
مرۆڤی خاوەن بە ویژدان و پڕ مەبدەئ زۆرن نمونەی ئەو خاتونەی کە بۆم باسکردن.
کەناڵەکەی مەسرور بارزانی کە بە پارەی خەڵکی کوردستان دروستکراوە. لەسەر بنەمای دژایەتی سلێمانی دروستکراوە ج گە لە پەیجێکی بێبنەماو بێبەهاو درۆزن هیچ سیەفتێکی بون بە کەناڵ هەڵناگرێت.