تۆڵە بەسەبرە ئەما بەزەبرە
شنیار ئەنوەر
وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەستی گرت بەسەر ڤێلا ٣٠ ملێۆن دۆلاریەکەی مەنسور بارزانی لە کالیفرۆنیا بەهۆی ساغبونەوەی ئەو شکاتەی ئێف بی ئای کردبوی لە گەندەڵیکردن لە گرێبەستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە فرۆکەخانەی هەولێر لەلایەن کۆمپانیایەکەوە، کە مەنسور خاوەنی بوە. وەزارەتی دادیش بەیان نامەکەی بڵاو کردەوە.
بەیان نامەکەی وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە کۆمێنتە بەپارەی رەشوەو گەندەڵی کڕدراوە.
شێوازی گەندەڵیەکەی مەنسور بارزانی بەشێوەیەکی ئێجگار نا ئەخلاقی و مەترسیداربوە. ئەویش بە بەکارهێنانی دەسەڵات بەسەر فرۆکەخانەی هەولێردا، کۆمپانیا ئەمەریکیەکانیان ناچارکردوە ٢٥ سەنت بۆ هەر لیترێک بەنزینی فرۆکە بەن بە مەنسور بارزانی لەبەرامبەر کارئاسانیکردن بۆ بازگەکانی فرۆکەخانە کە بەنزینەکە بگەیەنرێتە فرۆکەکانی ئەمەریکا لەکاتی شەڕی داعشدا.
، ئەمە لە کاتێکدا هێزی ئەمەریکا بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگەو شەڕڤانان فرۆکەخانەی هەولێریان بەکارهێناوە، وە بەهۆی خوێنی شەهیدانی پێشمەرگەو شەرڤانانەو وە چەندین فەرماندەی وەکو شەهید شێرکۆو لیوا حسێن مەنسور وە هەزاران شەڕڤانیش بونەتە قوربانی و ناوبانگ و شکۆیان بۆ کورد دروست کردبو، بەڵام ئەمرۆ وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیان نامەیەکی فەرمیدا دەڵێت بەناو جەنەڕاڵێکی ساختە بەناوی مەنسور بارزانی ڕەشوەی وەرگرتوەو وە ملیۆنان دۆلاری لە ڕێگەی شوشتنەوەی پارە دەستکەوتوە لەسەر خوێنێ پێشەمەرگەو سوپاسی ئەمەریکا، کە ئەوە سومعەی کوردو پێشەمەرگە لە ئەمەریکا تەواو لەکەداردەکات. بە ملیارەها دۆلار دروست ناکرێتەوە.
خۆشبەختانە وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەستی بەسەر ئەو ڤێلا گرانبەها فەرەنسی ستایلەی مەنسوردا گرت لە کالیفرۆنیا. نوخشەبێت لەوانەی تریشیان.
چاوم لەوەیە بزانم چ میدیایەک وردەکاریەکەی بەتەواوی بڵاوەدەکاتەوە چ میدیایەکیش خۆی لێ بێدەنگ دەکات.

