ســــوپــــاس و پــیـــرۆزبــایی

بەناوی خۆم و بازنەی گەنجانی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی، بە بۆنەی ئەوسەرکەوتنە گەورەیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدەستی هێنا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و  گەنجان بە تایبەتی دەکەین. هەر بۆیە بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کادیر و گەنجان  و دەنگدەرانی یەکێتی بکەین ، کە زیاتر لە مانگێکە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی سەرخستنی لیستی ٢٢٢ بوون ،

سوپاسی تایبەتی یەک بەیەکتان دەکەین، بۆ ئەو جۆش و خرۆش و هیمەتەتان  بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ ، بە چەندین چالاکی مۆدێرن و سەردەمییانە و سەلماندتان بەدیهێنەری خەونەکانی گەنجانن و تاوەکو کەسانی دڵسۆزی وەک ئێوە هەبێ ڕێبازەکەی مام بەردەوامی دەبێت.

پشتیوانیکردنتان لە لیستەکەی یەکێتی ، بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە ئەستۆمان وە زیاتر هانمان دەدات کە پێداگربین لە فەراهەمکردنی مافەدەستوری یاسایی و شایستە دارایەکانتان لە عێراق.

لەکۆتایدا دەستی ماندوبونتان دەگوشین و سوپاسی یەک بەیەکتان دەکەین.

شنیار ئەنوەر

لێپرسراوی بازنەی گەنجان لە پارێزگای سلێمانی