نێچیروان عیسا ئازادبکەن

عەقڵی “خێڵ” هی ئەوەنیە وڵاتی بەیتە دەست

کاتێک یەکێتی بە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر تێوەگلانی سەلمان ئەمین و ژمارەیەک کەسی تری خستە روو کە چۆن پیلانی کوشتن و کودەتا و ئاژاوەیان لە سلێمانی دارشتووە، چۆن لە هەورازە نەفتە کارگەی درۆن و شوێنی راهێنانی گروپێکی میلیشیا دژی سلێمانی و یەکێتی کراوەتەوە بە رەزامەندی و پشتیوانی سەرۆکی حکومەت و حزبەکەی، پارتی تا ئێستاش ئامادە نیە بچێتە ژێر باری و خۆی لەو مەلەفە دەدزێتەوە و سەلمانی داڵدەیاوە، بەڵام بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی وەک هەر کەسی تری خەلکی ناوچەکە نارەزایی دەربریووە پارتی و میدیاکانی وا باسی یاسا ئەکەن و باسی ئەو هەڤاڵەی یەکێتی ئەکەن وەک ئەوەی ئەنجامدەری ١١ ی سێپتەمبەریان گرتبێت.

ئەم عەقڵە خێڵەکیەی پارتی و سەرۆکی حکومەت و شوری کۆنە قین بە خزمانی هەرکی و سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت کادران و پەرلەمانتارانی یەکێتی دەبێت سنوری بۆ دابنرێت، بەپێچەوانەوە ئەم عەقڵیەتە کەلەسەر ریزە دوکانێک لە قەڵادزە شەری ناوخۆیان دروستکرد، ئامادەن لەسەر پاڵاوگەیەکی حزبی و بنەماڵەیی شەرێکی تر هەڵبگیرسێنن و شەرمیش لە خۆیان ناکەن.

بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنم کە ئەم هەنگاوانەی پارتی و سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم مەترسی و نادادگەری کۆمەڵایەییش قوڵتر دەکاتەوە و متمانەش بە دامەزراوەکان لاوازتر دەکات، دەبێت سەرجەم هێز و لایەن و کەنالەکانی سەربەخۆش بێدەنگ نەبن بەرامبەر پارتی و سەرۆکی حکومەت و باڵەکەی شەرمەزار بکرێن، چونکە ئێمە دەزانین ئەوان ناتوانن شکستی خۆیان و ئەو نادادگەری و مافخوارانی گوندەکان و خەلکانی هەژار بە دەستگیرکردنی هەڤالێکی ئێمە پەردەپۆش بکەن، یەکێتی هێزێک نیە پارتی عەرزی عەزاڵەتی بەرامبەر تاقیبکاتەوە، بەڵام هەنگاوەکانی باڵە خۆسەپينەکەی پارتی بۆ بەرژوەندی کوردستان و خەلکی کوردستان مەترسیدارە و دەبێت  بەتوندی شەرمەزار بکرێن نەک بەهانەی بۆ بهێنرێتەوە لە ژیر هیچ بارێکدا.

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان