ڕەفتارەکانی ئەمڕۆی پارتی لە دێگەڵە بە تووندی شەرمەزار و مەحکوم دەکەم
شنیار ئەنوەر
ئەمڕۆ ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ڕوویان لە هەولێری پایتەخت کرد بەمەبەستی گەیاندنی ناڕەزایی، بەڵام لە بازگەی بەدناوی دێگەڵە رێگریان لێکرا و بەشێوەیەکی نەشیاو وە نادەستووری و نایاسایی رێگرییان لێکرا و توندوتیژیان بەرامبەر کرا.
یاساکانی هەرێمی کوردستان و دەستوری عێراق مافیداوە بە هەموو هاوڵاتیانی عێراق بڕۆنە هەرشارێک کە دەیانەوێت و ناڕەزایش دەرببڕن وەک مافێکی سەرەتایی، بەڵام دیارە پارتی دیموکراتی کوردستان کە ١٠ ساڵە شکستیان خواردووە لە چارەسەرکردنی پرسی مووچە، پێی ئاساییە هەولێر بکاتە لانکەی بەعسی و داعش و دووژمنانی کورد، بەڵام مامۆستا و فەرمانبەری ماف خوراو رێگەی نەدرێت لە پایتەختی هەرێمەکەی خۆی ناڕەزایەتی دەرببرێت، ئەو هەرێمەی ڕووبارێک خوێنمان بۆ ڕشتووە.
پشتیوانی داواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین، شانازیش دەکەین کە وێنەیەکی دیموکراسی و ئازادی هەرێمی کوردستان لەم سنوورە سلێمانی پیشانی دوونیا ئەدەین. بەدڵنیای لەگەڵ کاراکردنەوەی دانیشنتەکانی پەرلەمان وەک نوێنەری ڕاستەقینەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کارلەسەر چارەسەرێکی ریشەیی دەکەین بۆ پرسی مووچە.
پارتی دەبێت بزانێ هەولێر پایتەختی کوردستانە، نەک موڵکی حزبێک یان گروپێک.
جارێکی تریش دەیڵێمەوە، تاکە چارەسەری پرسی مووچە و گرفتەکانی تر رێکردنەوەی باڵانسی هێز و کردنی یەکێتی یە بە زۆرینە.