هێشتا حزب و میدیا بەشێکی زۆری کۆمەڵگە “ژنێتی” وەک خاڵی لاواز بەکاردەهێنن بۆ پەلاماردانی نەیارەکانیان ئەوەش گرفتێکی فکری یە کە جگە لە شۆرشی ژنانی ئاپۆیزم هیچ هێز و حزب و سەرکردەیەکی تری کوردستان نەیتوانیووە بەسەر ئەم گرێ یەدا زاڵ ببێت.

 بەڵام ئەوەی نابێت ژنان و کچانی ئازای کوردستان ملی بۆبدەن ئەوەیە کە “ژن بوون” خاڵی لاواز بێت، بەڵکو وەک مرۆڤێکی ئازا و ئازاد کە خودا بە ئازادی و جیاوازی دروستیکردووە بەرگری لە خۆیان و کۆمەڵگەکەیان بکەن.

بە ئەزمونی خۆم گەشتومەتە ئەو بروایەی هیچ ژنێک ناتوانێت کاریگەر بێت ئەگەر ترسی لە پەلاماری “گورگ ئاسای” نەیارەکانی هەبێت، بەلکو بە باوەرێکی بەهێز، بە فکر و مەعریفەیەکی باڵا، بە کۆڵنەدان دەتوانین پێگەی خۆمان لە کۆمەڵگەدا بەهێز بکەین، بۆ ئەوەش قوربانیدانمان ئەوێت

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان