کۆرمۆر پایەیەکی گرنگی ئابووری کوردستانە دەبێت بپارێزرێت
بە ئامانجگرتنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانێکی قێزەونە و بەهیچ جۆرێک مایەی قبوڵکردن نیە.
ئەم هێرشە پێش ئەوەی لێدان بێت لە پایەیەکی گرنگی ژێرخانی ئابووری هەرێم، لێدانە لە ئاسایشی ئاسمانی و زەمینی عێراق.
ئەرکی هێزە فەرمییەکانی حکومەتی فیدراڵە بە خێرایی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و ئەو دەستە ڕەشەش ئاشکرابکەن کە لە پشتییەوەن.
پەیامی پشتی ئەم هێرشانە بۆ هەموو هاوڵاتیانی کوردستان پەیامێکی مەترسیدارە، لەبەرئەوەی تێکدەرانی ئارامی کوردستان گەشەکردنی توانای گەلەکەمان بۆ بەگەڕخستنی سەرچاوە سروشتییەکان و خستنە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێم بە مەترسی دەزانین.
لەکاتێکدا گەشەکردنی ئەم کێڵگانە بەشێکن لە گەشەکردنی ئابووری عێراق و دژایەتیکردنیشیان بە هەمان شێوە دژایەتیکردنی گەشەی ئابووری عێراقە.
بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ڕێگە بەبونی هیچ هێزێکی چەکداری میلیشیا لە دەرەوەی یاسا نەدرێت تا ژیان و سامانی نەتەوەییمان پارێزاوبێت.
نەفرەت لە کردەوەی تیرۆرستی و هەوڵەکانی نائارامی.
شنیار ئەنوەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

