کاتێک "سادەیی" قوباد تاڵەبانی دەبێتە مۆتەکەی لوتبەرزەکان!
شنیار ئەنوەر
هەندێک لە پارتیەکان، بەتایبەت دڵسۆزەکانی مەسرور بارزانی ، کە هەمو تەمەنی لەناو "خۆجیاکردنەوە" لە خەڵک بەسەر بردووە، هێندە لە وێنەیەکی سادەی قوباد تاڵەبانی ئەترسن پەنایان بۆهەموو پەیجە لابەلاکان بردووە باسی بکەن. کاتێک جێگری سەرۆکی حکومەت بەبێ پاسەوان و بەبێ فیز، دەست ئەبات بۆ کۆکردنەوەی خاشاک و خزمەتی مەزاری شەهیدان، ئێوە بۆچی ئەلەرزن؟
ئەمە وانەی ئەخلاقە نەک نمایش بەڵام بۆ میدیاکانتان کە فێری کۆیلایەتی بووبێت، تێگەیشتن لە چەمکی سادەیی و مرۆڤدۆستی مەحاڵە. ئێوە ڕاهاتوون بەرپرسەکانتان لە پشت جامە گوللەنەبڕەکانەوە و بە سوپایەک پاسەوانەوە ببینن، بۆیە بینینی قوباد تاڵەبانی لە ناو خەڵک و لە خزمەتی ژینگەدا، عەقڵییەتی ئێوەی پەکخستووە.
قوباد تاڵەبانی بەم سادەییە، ئەو هەیبەتە ساختەیەی ئێوەی شکاندووە. شکۆی مرۆڤ لەوەدا نییە چەندە خۆی لە خەڵک بە گەورەتر دەزانێت، بەڵکو لەوەدایە چەندە ئامادەیە بۆ خزمەتکردنی خاکەکەی بچەمێتەوە.
ئێوە بەردەوام بن لە قسە نزمەکانتان لە پەیجە لابەلاکانتان، ئەویش بەردەوام دەبێت لە شکاندنی ئەو دیوارە بەرزەی کە ئێوە لە نێوان خۆتان و خەڵکدا دروستان کردووە!

