میوانی فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگەبووین

شنیار ئەنوەر

ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ تیمی هێزی سەوز، بەخۆشحاڵییەوە سەردانی بەڕێز لیوا عومەر، فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگەمان كرد.

لەگفتوگۆ و كۆبوونەوەكەمان باسی هەماهەنگی نێوان هێزی سەوز و چەند پرسێكی گرنگ کە ئامانج لێی خەمی پاراستنی خاک و وڵاتن،  لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك داواكاریی،  گەنج  و خەڵكمان گەیاندە بەڕێزیان، كە رۆژانە لەرێگەی نووسینگەكەمەوە داوایان كردووە چارەسەریان بۆبكەین.

سوپاسی پێشوازییە گەرمەكەی لیوا عومەر دەكەین، كە هەماهەنگ و هاوكاری سەجەم چین و توێژەكانە.

ھەر لە سەردانەکەمدا خۆشحاڵبووم کە پێشوازییم لێکرا لەلایەن بەڕێز ( کاک موزەفەر سەعید) بەڕێوەبەری گشتی ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی ھێزەکانی ٧٠ و مەستان خان.

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

6/8/2025