پارتی هۆکاری برسیکردنی خەڵکی کوردستانە نەک بەغداد،

شنیار ئەنوەر

بەردەوام لەگەڵ بەغداد خەریکە قەیران دروستکردنە، مەلەفی نەوتی ئاڵۆزتر کردووە، قەرزێکی زۆری هێناوەتە سەر کوردستان.

ئەو سەرنەویکردنەی پارتی بۆ تورکیای دەکات، کە تورکیاش لەبری موچە درۆن مان بۆ دەنێرێت. هیچ سازشێک نەک لەگەل بەغداد نایکات  بەس خەریکی زمانی هەڕەشەیە. ئەمە رون و ئاشکرایا پارتی بێ دوژمنی وەهمی ناژیت.

پارتی خۆشی دەبینێت لە برسیکردنی خەڵکی کوردستان. سیاسی ئاقڵ قاپە ژەهر لەبەرژەوەندی خەڵکەکەی دەخواتەوە، نەک هەوڵی برسیکردنی خەڵکەکەی بدات.

بۆیە بریاری مێژووی و حەکیمانە بۆ پارتی ئەوەیە کە ئەو حزبە بەشێوەیەکی کاتی لە پرۆسەی سیاسی کوردستان و عێراق بکشێتەوە.

تا خەڵکی کوردستان ئاهێکی ئیستراحەت بنۆشن.