ئەم شەڕە لەهەموی ترسناکترە وە لە توانای کەسدا نیە بەری پێبگرێت

شنیار ئەنوەر

دەبێ دوعا بکەین کە کوردستانەکەمان پارێزراوبێت. ئەمە شەڕی زەبەلاحەکانە.

هیوادارم هەندێک بەناو سیاسی دەستبەتاڵ کارێک نەکەن کوردستان تێوەبگلێت. ئێمە بەرگەی پریشکی ئاگرەکە ناگرین نەک خودی ئاگرەکە. باشترین شت لەم کاتەدا ئەوەیە کە کوردستان لەو ئاژاوە بەدوربگیرێت.

وە ئەمەریکا بەو زەبەلاحەیەی خۆی، خۆی  بەدوردەگرێت تا ئەوکاتەی ئێران هەڵەیەک بکات لە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا یان هاوڵاتیانی ئەمەریکا تەنانەت وڵاتانی کەنداویش بە سعودیەشەوە تەنها سەیردەکەن و خۆیان لەم شەڕە بەدوردەگرن.

تێبینی: وەکو حەز هەمو ئەو وڵاتانەی کە کورد دەچەوسێننەوە پێم خۆشە ئەسەریان نەمێنێت بەڵام ئەمە سیاسەتە حەزنیە. هەمیشە لە شەڕی زەبەلاحەکان وڵاتەکەمان دەبێتە قوربانی.