سیمبولی ساروخەکە


شنیار ئەنوەر 


سیمبوڵی ساروخەکە پرۆژەیەکی مەزن بوو، مەبەستمان بوو بە گەنجەکانمان بڵێین کە هەڵبژاردن، دیموکراسی، دەنگدان تەنیا بۆ ململانێی حزبی نیە، بۆ ئەوە نیە بەس بەدوای کارێکدا بگەرێیت، بەڵکو بۆ خەونی مەزنە، ساروخەکە سیمبوڵی بونی خەونی مەزن بوو، بۆ بیرکردنەوە لە زانست و داهێنان، بەڵام بۆ بیرکردنەوەش بوو کە بیناو شەقامی و بینای بەرز بەتەنیا نیشتیمان بنیات نانێت، بەڵکو زانست و توانای سەربازی بنەمای دروستبون و پاراستنی هەر دەوڵەتێکە. 


من ئەزانم ئێستا لە کوردستان تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی زۆر باش دروست ئەکرێت لە ئاست ئەوانەی جیهاندایە، بەڵام بونی سیستمی بەرگری و توانای ئاسمانی ئەگەر خەون بوبێت، ئەبێت بکرێتە راستی. 


بەلێ ساروخەکە دەبێت لە خەونو سیمبوڵەوە بیکەینە راستی، توانای مرۆیی و عەقڵی ئەوەش هەیە وە تەنیا پلانێکی دەوێت. 


لە کەمپینی ٢٢٢ و سیمبولی ساروخەکە


من هەمیشە هەوڵئەدەم کارەکانم، چالاکی و هەنگاوەکانم پەیام و چیرۆک و خەونی گەورەی تێدابێت، نەک تەنیا وروژاندنێکی میدیایی.


ساڵی پار لە هێزی سەوز پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و چاککردنی قوتابخانە و مزگەوت و پرۆژەی ترمان ئەنجامدا، کارمان لەسەر ئەوەکرد کە ئەبێت خەلکی گەرەک یان گوند، قوتابی و مامۆستا خۆیان لەگەڵمان بەشداربن لە ئیشەکان، ئەرکێکی کەمیش بێت بەشێکبن لە خزمەتەکە.


ئامانجی ئەمە ئەوەبوو کە خەلک خاوەنداری لە پرۆژە و خزمەتگوزاریەکانی خۆیان بکەن، بەشێک بن لێی، ئەمەش پرۆژەکان باشتر ئەپارێزێت و خۆشەویستی خەلک بۆ پرۆژەکان زیاتر ئەکات. 


زۆر بیرۆکە و چیرۆکی ترمان بەهەمان رۆحیەوەتە کردووە. 


لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردن شتی جیاوازمان کرد، لە بردنی کاندیدەکان بۆ ناو خەڵک، گەرانیان لەسەر ستۆدیۆی جوڵاو، مەبەستمان بوو پێیان بڵێین ئێوە لێرەوە دەبنە نوێنەر بۆ ئەو خەلکەو خەڵکی خۆتان لە بیرمەکەن. سەبارەت بەساروخەکەش، رۆژێک دێت کوردستان ئەو هەنگاوە دەنێت لێرەوە خەونەکان دەکەین بە ڕاستی.