داوا لە خوشک و برایانم لە هێزە ئەمنیەکان دەکەم بەشداری دەنگدان بکەن و بەوپەڕی ویژدانەوە دەنگ بدەن بەو هێزەی کە لەسەر هەڵوێستی نیشتیمانی و کوردایەتی، لەسەر پشتیوانیکردنی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەلایەن دوژمنانەوە سزادرا و دەرگای گەشتە ئاسمانییەکانمان بەسەردا داخرا.
دەزانم ئێوە کوری ئیشە قورس و ئەرکە مەترسیدارەکانن، هەموان پشتان پێدەبەستن. دەنگ بدەن بەو لایەنەی کە جاشایەتیتان پێناکات، لە پاڵیدا سەربەرزانە ئەرکی خۆتان جێبەجێدەکەن و شانازی دەکەن کە ڕۆژێک لە ڕۆژان نەکراونەتە پیاو و نۆکەری هیچ وڵات و دوژمنێک !
شنیار ئەنوەر

