ئایا حکومەت بۆ خەڵکە؟ یان خەڵک بۆ خزمەتی حکومەت؟
شنیار ئەنوەر
ڕێگریکردن لە ناردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستانەوە، تەنها ململانێیەکی سیاسی نییە، بەڵکو قومارکردنە بە ژیانی سەدان هەزار خێزان. پارتی ئەبێت تێبگات، کاتێک ئاڵۆزی لەگەڵ بەغداد دروستدەکات ئەوە دەسەلمێنێت کە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی کوردستان لای پارتی لە پلەی کۆتاییدایە.
خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕێبوون پارتی جارێکی دیکە گرفت بۆ موچە دروستنەکات و پێش جەژن ، خەڵکی کوردستان مووچەیەکی دیکە وەرگرێت. نەک بەجۆرێک دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات دوای جەژنیش بەئاسانی چارەسەرنەکرێت.
ئەوەی کەمێک لە سیاسەت و دۆخی ئێستا بخوێنێتەوە لەوە تێدەگات کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئێستا دەیانەوێت بەدیل بۆ هەناردەی نەوتی ئێران بدۆزنەوە و فشیاریان لە عێراق کردووە بە ڕێگای دیکە نەوت هەناردە بکات، یەکێک لە رێگاکانیش هەناردەی نەوتە لەڕێگەی کەرکوک جەیهان کە لە دەستی کوردایە، بۆ سیاسەتزانەکان ئایا ئەمە دەرفەتە بۆ زامنکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان یان رێگری بکەیت و هێزێکی وەک ئەمریکا و حکومەتی فیدڕاڵ بخەیتەی بازنەی دژایەتی زیاترەوە ؟!!!
خەڵکی کوردستان باش لەوە تێگەیشتوون هەمیشە پارتی بەبێ ڕەچاوکردنی باری ژیان و گوزەرانی خەڵک و بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبی یان بنەماڵەیی دۆخەکەی ئاڵۆزکردووە و هێزی دیکە چاکیردووەتەوە !
لە کۆتاییدا دەڵێم کە پارتی دەبێت تێبگات، حکومەت دەبێت خزمەتکاری خەڵک بێت، ئەدی پارتی دەبێت کەی لەوە تێبگات کە تەنها ئەو حکومەتانە دەمێننەوە کە دەبنە سێبەری پارێزەر بۆ خەڵکەکەیان، نەک بارگرانی بەسەریانەوە ؟!

