خودا لە هەموان گەورەترە، کوردستان لە شەڕ بە دور ئەبێت


شنیار ئەنوەر


چاوپێکەوتنەکەی کاک بافڵ تاڵەبانیم لە فۆکس نیوزی ئەمەریکا بینی، ئەو زۆر بە ڕاشکاوی بە گەل و بەرپرسانی ئەمریکای وت کە کردنی کورد بە سەری ڕمی ئەم جەنگە ترسناکە بیرکردنەوەیەکی مەترسیدارە و باسی لە رۆڵی هەرێم کرد وەک پردێک بۆ دیالۆگ. 


هەڵبەت ئەم جەنگە و راگرتنی لە توانای تەواوی وڵاتانی ناوچەکە گەورەترە، وڵاتانی کەنداو کە خاوەنی ترلیۆنەها دۆلار سەرمایەن، تورکیا دووەم گەورەترین هێزی ناتۆیە لەم جەنگە ئەویش تێیدا دەستەوسانە، بەڵی؟ بیرکردنەوەیەکی حەکیمانەیە کە کوردستانیش رێگەبگرێت لەوەی بخزێنرێتە نێوان کەڵبەی زەبەلاحەکان، هەر ئەو ژیری و حیکمەت و هێمنی و دوربینیەشم لەو چاوپێکەوتنەی کاک بافڵ بەدی کرد.


سەبارەت بە براکانمان لە رۆژهەڵات، ئێمە ئەوان بە بەشێک لە خۆمان و ئەوانیش ئێمە بە بەشێک لە خۆیان ئەزانن، باشور بۆ ئەوان و هەموو کورد ئارامگەیەکی پیرۆزە و پاراستنی کاری لە پێشینەمانە، ئەوە بزانن گۆڕانکارییەکان بەدەستی کورد نیە و کورد هۆکاری نیە، بەڵام مامەڵەیەکی حەکیمانە دەتوانێت دەرفەتی باشتر بۆ گەلەکەمان دروست بکات.


خودا کوردستان بپارێزێت لە هەموو شەر و نیازێکی دوژمنکارانە، چونکە خودا لە هەموو دوژمنەکانمان بەهێزترە.


ڤیدۆی چاوپێکەوتنەکەی کاک بافل لە کۆمێنتە