قسە ئاسانە بەڵام کردار کاری مەردانە!

ئێمە حزبی کردار و خەڵکین نەک حزبی بۆڵەبۆڵ و ژاوەژاو

شنیار ئەنوەر :

سەرەڕای ئەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی کەمی کردووە و ناعەدالەتییەکەی زۆر لە ئەنجامدانی پرۆژەکان هەیە، کە بەدەستی ئەنقەست سلێمانی سزادەدرێت..

کە بەردەوام لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دەمگوت، یەکێتی بکەن بە زۆرینە تا هێزو پرۆژەکان بگەڕێتەوە بۆ پارێزگاکان و دەڤەری ڕاپەڕین.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێز قوباد تاڵەبانی وەستانی نیەو چەندین پرۆژەی گرنگی خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە. بۆ نموونە ڕێگای ( کەلار - دەربەندیخان )،  وە هەروەها چەند بەرزەپرد و ئەندەرپاس و زۆرشتی تری تەواوکردوە.

هەر ئەمڕۆش پرۆژەی ( دووسایدی چوارقوڕنە-دوکان )، بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی کەوتە بواری جێبەجێکردن.

هەمووکارێکی باش دەبێت بەرز بنرخێنرێت.