گەراکانی پاراستن

شنیار ئەنوەر

لەسەر حسابی یەکێتی و خەلکی یەکێتی لە هەولێر کراوەتە وبەرپرسی نوسینگەی وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە و لەگەڵ پێشەوا هەورامی دەستەراستی مەسرور سەفەری واشنتۆن ئەکات، لە کاتێکا پارتی و شاندی پارتی لە سەفەری دەرەوە بەشداری بە هیچ پلە باڵایەکی یەکێتی ناکەن، بەڵام ئەم کەسە لەسەر یەکێتی ئیمتیازی وەرگرتووە و یەک جارێش بەرگری لە یەکێتی و تیمی حکومەتی یەکێتی ناکات کە لە لایەن پارتی یەوە چی قسەی ناخۆشە پێیان ئەوترێت.

ئەمە یەکێکە لەو دەیان نمونانەی بەناوی یەکێتی یەوە پۆست وەر ئەگرن بەڵام ئەرک و ئەجێندای پاراستن و پارتی جێبەجێ ئەکەن. ئەوان چیان بوێت ئەوە دەکەن بۆ سەفەرێک و  وەرگرتنی چەند پۆستێک.

ئەم کەسانە سەرەرای ئەو ئیمتیاز و پۆستانەی پێیاندراوە هێشتا نارازین و بەناوی رەخنەوە پەلاماری کەسە دیارەکانی یەکێتی ئەدەن بەتایبەت ئەوانەی کە پارتییان قەلس کردووە.