جارێکی تر ئەیڵێمەوە
پارتی و باڵە خۆسەپێنەکە با واز لە درۆکردن بەناوی منەوە بهێنن، من سیفەتم وایە دوو چاووم هەیە لە خوا نەبێت لە هیچ کەس ناترسم، هەمیشەش بۆچونەکانی خۆم بە راشکاوی و راستەخۆ لە پەیجی فەرمی خۆم و دەزگا فەرمییەکانەوە بڵاودەکەمەوە.
بڵاوکردنەوەی لێدوانی ساختە و وتەی نەشیاو بەناوی ئێمەوە سیفەتی پارتی و باڵە خۆسەپێنەکەیەتی، کە باش دەزانن بوێری ئەوەیان نیە روبەروو قسەمان لەسەر بکەن، چونکە دەزانن چەکوشی دادگەری و حەقبێژیمان باش دەیان کوتێ.
بۆچونی من لەسەر هەڵوێستی هەر بنەماڵە و کەسایەتیەک لەگەڵ یەکێتی کاردەکات یان دوردەکەوێتەوە هەمان بۆچونی فەرمی حزبەکە و سەرۆکایەتی یەکێتی یە، مێژوو سەلماندویەتی کاروانی خەباتی یەکێتی بەردەوامە و تێکۆشان و پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان ئەرکێکی پیرۆزە و پێویستی بە بەردەوامی و پشوو درێژی هەیە.
شنیار ئەنوەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

