مەرگی سێو، 


شنیار ئەنوەر 


یادکردنەوەی هەڵەبجە تەنها بۆ گریان نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە بیرمان نەچێت کە ڕێگریکردن لە دوبارەبونەوەی مەرگی سێو کارکردنە بۆ بە جینۆساندنی کیماباران و ئەنفال. 


16/3 ئەو ڕۆژە تاریکەی مێژوو کە هەڵەبجە لەناو خوێن و فرمێسکدا خنکا ! ئەو رۆژەی عومەری خاوەر باوەشی بۆ مەرگ کردەوە، بەعس لەناو نەفرەتی مێژوودا چەقی بەست . 


وە بیرمان نەچێت هەڵەبجە بە تەنها تاوانی بەعس نەبوو، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی گەورە بوو بۆ ویژدانی مرۆڤایەتی کە تێیدا دۆڕان. پێنج هەزار پەپولەش بە تۆمەتی کوردبوون بەرەو ئاسمان بەڕێکران !


نەفرەت لە دوژمنانی کورد